فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کارخانەی واگۆن پارس
دوشەممە ۱۵-۰۵-۱۴۰۳   |  05-08-2024

کرێکارانی کارخانەی واگۆن پارس لە ئەراک، ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی گەلاوێژ، بۆ چەندەمین جار لە ناڕەزایەتیی بە کارکردی بەڕێوەبەری گشتی ئەم ناوەندە بەرهەمهێنەرە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی کارخانەی واگۆن پارس کە ژێرمەجمووعەی گرووپی سەنەعەتی “مەپنا”ن و سەهامداری گشتی ئەم کارخانەیە وەزارەتی وزە و ئاستانی قودسی ڕەزەوییە، لەئاست کارکردی نەگونجاوی مورتەزا مۆلانەژاد بەڕێوەبەری گشتی ئەم ناوەندە ناڕازین و بە کۆبوونەوە لەشوێنی کارەکەیان و وتنەوەی درووشمی “مۆلانەژاد حەیا کە ئەم ناوەندە رەها کە”، ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی.