بەردەوامی هێرشی هێزەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر بەیرووت
پێنجشەممە ۱۷-۰۸-۱۴۰۳   |  07-11-2024
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، وەزارەتی تەندروستیی لوبنان بڵاوی کردەوە، بەهۆی بۆمبارانی چڕی سپای ئیسرائیلەوە بۆسەر هەردوو ناوچەی “حارەت حەریک” و “غەدیر” لە باشووری بەیرووت، لانیکەم ١١ کەس کوژراون.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، نزیکەی ٥٠ کەس بەهۆی بۆمبارانەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر باشووری بەیرووت و بەعلبەک کوژراون. وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر لوبنان کوژراون ٣ هەزار کەسی تێ پەڕاندووە.