فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر خاکی ئێران
شەممە ۲۴-۰۳-۱۴۰۴   |  14-06-2025

میدیاکانی سەربە ڕژیم بڵاویان کردووەتەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسڕائیل ژمارەیەک هێرشی ئاسمانی نوێیان کردووەتە سەر خاکی ئێران.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی “فارس”ـی ئێرانی، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، ژمارەیەک بنکەی سەربازی و ژێرخانی نەوت و گازیان لە تاران پایتەخت و پارێزگاکانی خوڕەم ئاباد، ئازەربایجانی غەربی، ئیسفەهان و کرمانشان کردووەتە ئامانج.  ئەمە لە کاتێکدایە، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، هێرشەکانیان بۆ سەر بنکە سەربازی و ئەتۆمییەکانی ئێران بەردەوام دەبن و بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن ئێران ببێتەوە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.  ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانیش بڵاوی کردووەتەوە، لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا، پاڵاوگەی تەورێز لە پارێزگای ئازەربایجانی شەرقی کراوەتە ئامانج.
هاوکات یاریدەدەری ئەمنی پارێزگاری هەمەدان ڕایگەیاند: بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، لە هێرشێکی ئیسرائیلدا دوو کەس لە کارمەندانی فریاگوزاری کوژران و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.