فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی و پەرەسەندنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران
چوارشەممە ۱۶-۰۶-۱۴۰۱   |  07-09-2022

لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی ڕابردوو ٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارە جیاوازەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەرمانان لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، ٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکووم بە سێدارە لەبەردەم بینای دادگای ئینقلابی ڕژیم لە کەرەج، چالاکانی بوارەکانی مافی ژنان لە مەریوان و لە بەردەم بینای دادگای ئەو شارە، مامۆستایانی خانەنشینکراوی ئەراک لەبەردەم بینای پەروەردە وبارهێنانی ئەو شارە بەڕێوە چوو. هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە جووتیارانی گوندی “مەرغەملک ” سەر بە شەهری کورد لەبەردەم دادگای لاران، کۆمەڵێک لە فەڕاشی قوتابخانەکانی شارەکانی بێهاباد و کرماشان لەبەردەم ئیدارەی پەروەردە وبارهێنانی شارەکانیان و کرێکارانی کارگەی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆی ئەردەستان لەبەردەم بینای ئیدارەی کار و دابینکردنی کۆمەڵایەتیی ئەو شارە بەڕێوە چوو.