فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی پەیوەست بوونی کرێکارانی پڕۆژەی سەنعەتی نەوت بە مانگرتنی سەرتاسەری کرێکارانی ئەم بەشە
یەکشەممە ۰۳-۰۴-۱۴۰۳   |  23-06-2024

ڕاپۆرتەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی پووشپەڕ ئاماژە بە پەیوەست بوونی بەردەوامی کرێکارانی پڕۆژەکانی سەنعەتی نەوت، گاز، پێرۆشیمی و وزەخانەکان، بە مانگرتنی سەرتاسەری کرێکاران لەم بەشە دەکەن و هەتا ئێستا کرێکارانی ٧٥ شیرکەت بەم مانگرتنەوە پەیوەست بوون.
مانگرتنی زیاتر لە ١٧ هەزار و ٥٠٠ کرێکاری پڕۆژەی پەیمانی نەوت لە زیاتر لە ٧٥ شیرکەتی نەوت و گاز لە ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەردان دەستی پێ کردووە و ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی پووشپەڕیش هەروا بەردەوام بوو. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژانە بە سەدان کرێکاری بەشەکانی نەوت و گاز و پێترۆشیمی لە شارەکانی ئێران، بە مەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە “١٤ ڕۆژ کار ١٤ ڕۆژ پشوو” بەم مانگرتنە سەرتاسەرییەوە پەیوەست دەبن.