فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی ڕێپێوانی ناڕەزایەتیی پەرەستاران و کادری دەرمانی نەخۆشخانەی قائێم لە مەشهەد
سێشەممە ۲۰-۰۸-۱۴۰۴   |  11-11-2025

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، پەرەستاران و کادری دەرمانی نەخۆشخانەی قائێم بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام بە ڕێپێوان لە شەقامەکانی ئەمشارە بەتایبەت شەقامی سەرەکی بارەگای “ڕەزا” لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان و هەروەها وەدینەهاتنی بەڵێنی بەرپرسانی زانکۆی زانستی پزیشکی و هەڵاواردنی ڕوون لە سیستەمی وەزارتی بێهداشت، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان بە وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی “پەرەستار نەبێ، سیستەم هەڵدەوەشێتەوە”، خوازیاری پێڕاگەیشتنی پەرپرسان بە خواستەکانیان بوون. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ڕابردووش، پەرەستاران و کادری دەرمانی نەخۆشخانەی قائێم بە ڕێپێوان لە دەورووبەری ئەم نەخۆشخانەیە خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان ببوون.