فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی ژەهراوی کردنی کچانی خوێندکار لە شارەکانی ئێران
یەکشەممە ۱۴-۱۲-۱۴۰۱   |  05-03-2023

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لەدرێژەی ژەهراوی کردنی بەئەنقەستی کچان لە خوێندنگاکان، خوێندکارانی سێ خوێندنگا لە شارەکانی ورمێ، کرماشان و ئیلام، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕەشەممە بەگازی شیمیایی هێرشیان کرایە سەر و ژەهراوی کران.

بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕەشەممە، لە ئاکامی هێرشی شیمیایی بۆ سەر خەوتنگەی کچانەی یاس لە شاری ورمێ، لانیکەم ٧۵ کچی خوێندکار ژاراوی بوون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەمشارە گواستراونەتەوە. هاوکات هێرشی شیمیایی کراوەتە سەر خوێندنگای ناوەندیی کچانەی “مەعسومیەی شاهێد”ی گیەلان لە پارێزگای کرماشان و ژمارەیەک قوتابی ژاراوی بوون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە. هەروەها لە ئاکامی هێرشی بایۆلۆژی بۆ سەر خوێندنگای دواناوەندیی “قودسییە”ی ئیلام، لانیکەم ٧ خوێندکاری کچ  ژەهراوی بوون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە. جێگەی ئاماژەیە، خوێندنگای کچان لە زیاتر لە ٣٠ شاری ئێران لەوانە، تاران، سەفادەشت، شەهریار، پەرەند، کۆوار، قۆم، کەرەج، لاهیجان، کەبودەرئاهەنگ، تەورێز، ورمێ، تەورێز، ئامۆل، ڕەشت، هەمەدان، زەنجان، پاکدەشت، کرماشان، برووجێرد و چەندین شاری دیکە بەهۆی گازی شیمیایی ژەهراوی کراون.