فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی کۆبوونەوەی کرێکارانی دامەزراوەی مادکوش
دوشەممە ۰۸-۰۳-۱۴۰۲   |  29-05-2023

ڕۆژی دووشەممە ٨ی جۆزەردان، کرێکارانی دامەزراوەی گۆنەڵەی بەرهەمهێنەری بەردی ئاسنی مادکوش، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی بە دەست لەکار کێشانەوە و کۆبوونەوە لە حەساری ئەم دامەزراوەیە لە شاری بەندەرعەباس، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، سەرلەنوێ دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵام دانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.