بەردەوامی گواستنەوەی چەک و چۆڵ بۆ سنوورەکانی هەرێمی کوردستان
یەکشەممە ۱۴-۰۳-۱۴۰۲   |  04-06-2023
هەواڵی گەیشتوو باس لە گواستنەوەی هێز و چەکوچۆڵی قورس و تەقەمەنییەکانی شەڕ بۆ سنوورەکانی کوردستان لە لایەن سپای پاسدارانەوە دەکەن.
بەپێی ئەم هەواڵە، لەدرێژەی گوشارەکانی ڕژیم بۆ سەر هەرێمی کوردستان و حیزبە ئۆپۆزێسیۆنەکانی کوردستان، لە ماوەی یەک دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی سپای پاسداران لە شارەکانی، سنە، کرماشان، کامیاران و بۆکانەوە، هەوڵی گواستنەوەی چەک و چۆڵی بو سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان داوە. جێگەی ئاماژەیە، پێشتر کۆماری ئیسلامی ئیدیعای کردبوو کە کاتی چۆڵ کردنی بارەگاکانی هێزەکانی ئەندام لە ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستان، کۆتایی پێ هاتووە و هێزەکانیان بەنیازە لەڕێگەی ئاسمان و زەوییەوە هێرش بکەنە سەر ئەم هێزانە.