بەرزبوونەوەی ئاماری ئاوارەکانی شەڕ لە ئۆکراین
پێنجشەممە ۱۲-۱۲-۱۴۰۰   |  03-03-2022
ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەشەممە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە نۆیترین ڕاپۆرتییدا ڕایگەیاند، لە کاتی دەستپێکی شەڕی ئۆکراینەوە هەتا ئێستا، واتا لە ماوەی ٩ ڕۆژدا، زیاتر لە ٨٧٤ هەزار هاووڵاتی ئۆکراینی ئاوارە و بێ ماڵ و حاڵ بوونە و پەنایان بردۆتە وڵاتانی دراوسێی ئۆکراین و باقی وڵاتانی ئوروپایی.
شایانی باسە شەڕی زلهێزەکانی سەرمایەداریی لە ئۆکراین، جیا لە کوشتار و ماڵوێرانی بۆ خەڵکی ئەو وڵاتە، هیچ بەرهەمێکی دیکەی نییە.