فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەرزبوونەوەی ئاماری خۆکوژی پزیشکەکان لە ئێراندا
پێنجشەممە ۲۱-۱۰-۱۴۰۲   |  11-01-2024

تەنیا لە ماوەی یەک حەفتەدا، سێ حاڵەتی خۆکوژی لەنێو کادری دەرمانی ئێراندا تۆمار کراوە.
بەپێی ئەم هەواڵە، پزیشکێکی ددان لە شاری میاندواو، پزیشکێکی دەروونی لە شاری بابۆلی مازەندەران و پزیشکێکی چاو لە شاری دێزفوول لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بابەک شکارچی، جێگری بەرپرسی پەروەردە و توێژینەوەی ڕێکخراوی نیزام پزیشکی ڕژیم لەمبارەوە باسی لەوە کردووە کە گەورەترین کێشەی پزیشکان لە ئێراندا نەبوونی هیوا بە داهاتووە.
شکارچی باسی لە قورسوبوونی کاری پزیشکەکان کردووە و ڕایگەیاندووە ئەم کارە پێشتریش قورس بوو بەڵام، دەبێ ئەوە بزانین کە جاران هیوایەک بۆ داهاتوو هەبووە.
ناوبراو هەروەها کێشەی ئابووریی وەک یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی پزیشکان و کۆمەڵگای پزیشکی ناو برد و ئاماژەی بەوەش کرد کە حەقدەستی پزیشکان بەپێی بارودۆخی ئابووریی ئێستا گەشەی نەکردووە.
هەر لەم پێوەندییەدا، ماڵپەڕی جەهان سەنعەت ڕایگەیاندووە کە خۆکوژیی پزیشکان لە ئێراندا بێوێنەیە و نووسیویەتی لە ماوەی چەند مانگێکدا لە ساڵی ١٤٠١ی هەتاویدا، ١٣ حاڵەتی خۆکوژیی سەرکەوتوو لەنێو پزیشکاندا تۆمار کراوە کە ئەم ئامارە دەرخەری ناکارامەیی و بێدەرەتانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بەم قەیرانەیە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خەمۆکی لەنێو توێژی پزیشکەکان  و کادری دەرماندا پەرەی سەندووە، کە ئەمە جێگای نیگەرانیە.