فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەرزبوونەوەی هێڵی هەژاری لە تورکییە
چوارشەممە ۱۶-۰۷-۱۴۰۴   |  08-10-2025

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی یەکێتیی کۆنفێدراسیۆنی کرێکارانی تورکییە، بەرزبوونەوەی بەرچاوی هێڵەکانی برسیەتی و هەژاریی لەم وڵاتە، بووەتە مایەی نیگەرانی و لەگەڵ ئەوەشدا بە ملوێنان بنەماڵە لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا، هێڵی برسییەتی بۆ خێزانێکی چوار کەسی گەیشتووەتە ٢٧ هەزار لیرەی تورکی، لەکاتێکدا هێڵی هەژاریی گەیشتووەتە ٩١ هەزار لیرە. ئەم ژمارانە بەراورد بە ڕەزبەری ٢٠٢٤، کە هێڵی برسییەتی ١٩ هەزار لیرە و هێڵی هەژاریش ٦٤ هزار لیرە بوو، بەڕێژەی ٤٠ لەسەد زیادی کردووە. هاوکات ماڵباد دکەش، پسپۆڕی ئابووری، جەختی لەسەر بەردەوامیی قەیرانی ئابووریی لە تورکییە کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ماوەی سێ ساڵە، شەپۆلی هەژاریی بە توندی ڕووی لە زیادبوونە. ئەو پێیوایە، سەرەڕای ئەوەی حکوومەت بە فەرمی دانی پێداناهێنی، بەڵام هاووڵاتییان ڕۆژانە ڕووبەڕووی هەڵاوسانی بەردەوام دەبنەوە و ئاستی هەژاریی کەم نابێتەوە، بەڵکوو بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.
وەزارەتی خێزان و سیاسەتە کۆمەڵایەتییەکانی تورکییە ئاشکرای کردووە، سێ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بنەماڵە لە تورکییە لەژێر هێڵی هەژارییدا دەژین. پسپۆڕانی ئابووری و هاوڵاتیانیش نیگەرانی ئەوەن کە ئەم دۆخە کاریگەریی نەرێنی لەسەر پەروەردە و تەندروستیی منداڵان دەبێت و لە داهاتوودا دەکرێت ببێتە قەیرانێکی کۆمەڵایەتیی جدی.