بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئێعدامەکان لە عێراق
یەکشەممە ۲۷-۰۳-۱۴۰۳   |  16-06-2024
بەپێی زانیارییەکان، لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٦٣ کەس لە زیندانی ئەلحوت لە ناسریە لە سێدارەدراون.
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، دەسەڵاتی دادوەری و جێبەجێکردن تۆمەتبار دەکەن بەوەی، تێوەگڵاون لە پێشێلکاری کردن بەرامبەر گیراوان و ناچارکردنیان بە دانپێدانی هەڵبەستراو بۆ دەرکردن و جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان. ئاماژە بەوەش دەکەن، لانیکەم ٦٣ حوکمی لەسێدارەدانی رانەگەیەندراو لە زیندانی ناسریە جێبەجێکراون کە ئاشکرای دەکات دانپێدانانەکان لەژێر ئەشکەنجە کراون.