فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆکوژی لە ناو لاوانی شارەکانی کوردستان
هەینی ۲۱-۰۶-۱۴۰۴   |  12-09-2025

بە پێی لێکۆڵینەوەکان، لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا لانیکەم هەشت لاو لە شار و ئاواییەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
رامین حەسەنی و بێهزاد کەریمی خەڵکی مەهاباد، ئیلاهە رۆحی خەڵکی سنە، ئارینا رەحمانی خەڵکی کرماشان، پویا قوبادی خەڵکی هەرسین و مەجید گراوەند خەڵکی کوهدەشت کەسانێکن کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. ڕۆژی یەکشەممە ١ی خەرمانانی ١٤٠٤، سلێمان خزری خەڵکی شەهرەکی میراوای بۆکان و هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی خەرمانان، سارا برقیانی خەڵکی ئاوایی “کۆنەلاجان”ی پیرانشار، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. جێگای ئاماژەیە، گوشاری قورسی ئابوری و هەژاری، هاوسەرگیری زۆرەملێ، جیاکاری ڕەگەزی و نەبوونی میکانیزمی گونجاو بۆ پشتیوانی یاسایی لە ژنان و لاوان بە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی هەژمار دەکرێن.