فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەرزبوونەوەی ژمارەی ئێعدام کراوان لە زیندانی ناوەندی کرماشان
هەینی ۱۹-۰۸-۱۴۰۲   |  10-11-2023

دوای تێپەڕبوونی یەک ڕۆژ لە جێبەجێکرانی سزای سێدارەی فەرهاد ئاقایی بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” لە زیندانی ناوەندیی کرماشان، هاوکات سزای سێدارەی بەندکراوێکی دیکەش هەر بەو تۆمەتە جێبەجێ کراوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، سزای سێدارەی پیاوێکی دیکەش کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کراوە. بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، تەنیا لە ماوەی ٩ ڕۆژی سەرەتای مانگی نۆڤەمبەرەوە واتە لە ڕێکەوتی ٩ی خەزەڵوەر هەتا ١٨ی خەزەڵوەر، سزای سێدارەی لانیکەم ٤٥ بەندکراو لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی تۆمارکراوە کە هەر ڕۆژ جێبەجێکرانی سزای سێدارەی پێنج کەس دەکات. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە مانگی ئۆکتۆبەریشدا، ٧٨ بەندکراو لەسێدارە درابوون.