فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەرزبوونەوەی ژمارەی ئێعدام کراوان لە زیندانی ناوەندی زاهێدان
یەکشەممە ۲۱-۰۸-۱۴۰۲   |  12-11-2023

لە حاڵێکدا کە پێشتر هەواڵی ئێعدامی “مەیسەم چەندانی” لە زیندانی زاهێدان بڵاوکرابوویەوە، دوو بەندکراوی دیکە ڕۆژی ڕابردوو لەم زیندانە ئێعدام کران. لە لایەکی دیکەوە حوکمی ئێعدامی “حۆجەت قەرەبەیگلوو” لە زیندانی ناوەندی زەنجان بەکردەوە دەرهاتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرلە بەیانی ڕۆژی شەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی “عەبدولحەق گومشاد زێهی” تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی میرجاوەی سەر بە سیستان و بەلوچستان، کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ناوەندی زاهێدان بەکردەوە دەرهات. هاوکات، حوکمی ئێعدامی “ڕەزا ئەرباب زێهی” تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی ویلایەتی فەراهی ئەفغانستان، کە سێ ساڵ لەمەوبەر بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی زاهێدان حوکمەی چووە بواری جێبەجێ کردنەوە. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “حۆجەت قەرەبەیگلوو” تەمەن ٦٢ ساڵ و خەڵکی ئەردەبیل، لە زیندانی ناوەندی زەنجان بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” بەکردەوە دەرهات.