فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەرزبوونەوەی ژمارەی ئێعدام کراوان لە زیندانی ناوەندی کرماشان
دوشەممە ۰۱-۰۵-۱۴۰۳   |  22-07-2024

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕ، حوکمی سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “خەلیل جەماڵی” کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، خەلیل جەماڵی دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی ئەنقەستی” کوڕەخاڵی خۆی دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابو. هەروەها ڕۆژی ڕابردوو “دانیال کازمی نژاد” خەڵکی شاری شاباد لە زیندانی دێزڵئاوای کرماشان حوکمی ئێعدامەکەی بە شێوەی شاراوە بەکردەوە دەرهاتبوو.