بەرزبوونەوەی ژمارەی ئێعدام کراوان لە زیندانی ناوەندیی کرماشان
پێنجشەممە ۲۰-۱۰-۱۴۰۳   |  09-01-2025
بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەر لە بەیانی سێشەممە ١٨ی بەفرانبار، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “فەرمان ئەفریستم” خەڵکی کرماشان، لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا.
بە لە سێدارەدرانی ئەم بەندکراوە ژمارەی ئێعدام کراوانی ڕۆژی سێشەمە لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان بۆ چوار کەس بەرز بووتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو نزیکەی چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپێنرابوو. هاوکات سەرلە بەیانی هەمان ڕۆژ سێ بەندکراو بە ناوەکانی “ئەشکان کازمی” خەڵکی قەزای گواوری شاری گەیلانغەرب، “محەممەد شەهیدی” و “موزەفەر شەهسەواری” خەڵکی کرماشان لەم زیندانە بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست”، ئێعدام کرابوون.