فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەرزبوونەوەی ژمارەی خۆکوژی تازەلاوان لە شارەکانی کوردستان
شەممە ۱۱-۰۶-۱۴۰۲   |  02-09-2023

ڕەوتی خۆکوشتنی کەسانی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ لە شارەکانی کوردستان گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار و تەنیا لە ١٨ ڕۆژی کۆتاییی مانگی ڕابردوودا، لانیکەم ١٣ حاڵەتی خۆکوشتن لە نێوان منداڵان و تازەلاوانی ئەو ئاستە تەمەنییە تۆمار کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی ٢٣ی گەلاوێژ تا ٩ی خەرمانان واتە ١٨ ڕۆژی کۆتایی ئەو مانگە، لانیکەم ١٣ حاڵەتی خۆکوشتنی منداڵان و تازەلاوانی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ لە شارەکانی بۆکان، سەردەشت، ورمێ، داڵاهۆ، کامیاران، شنۆ، دیواندەرە، ڕوانسەر و سەلاسی باوەجانی تۆمار کراون. بەگوێرەی ئەم ئامارە تۆمارکراوە، نێوەنجیی تەمەنی ئەو کەسانەی خۆیان کوشتووە ١٥ ساڵە و شارەکانی کامیاران، شنۆ، سەردەشت و داڵاهۆ، هەرکامیان بە دوو حاڵەت زۆرترین ئامارەیان تۆمار کردووە. لەو ئامارەدا دوو کچی تەمەن ١٢ ساڵانی خەڵکی شارەکانی دیواندەرە و سەردەشت بچووکترین تەمەنی قوربانییەکانن کە بەهۆی ناکۆکیی بنەماڵەیی و تێکچوونی باری دەروونییەوە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و کۆتایییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. هەروەها لەسەر هۆکارەکانی خۆکوشتنی ئەو کەسانە، ٨ حاڵەتی ناکۆکی لەنێوان بنەماڵەکان تۆمار کراوە، کە لەنێویاندا قوربانییەکی منداڵ‌ هاوسەرگیری، ٣ حاڵەتی تێکچوونی باری دەروونی هەیە و ٢ پەروەندەشیان هێشتا ناڕوونە.