فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەرزبوونەوەی ژمارەی دەستبەسەرکراوان لە جوانڕۆ
شەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۲   |  17-02-2024

بە ئاشکرابوونی ناوی “حەمزە بەرزگەر” لاوی تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی جوانڕۆ، ژمارەی ئەو کەسانەی دوای دەربڕینی دڵخۆشییان لە دۆڕاندنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر قەتەر دەستبەسەرکراون گەیشتە سێ کەس.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندان، حەمزە بەرزگەر تەمەن ٢١ ساڵ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی جوانڕۆ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. شایانی باسە، پێشتریش هێزەکانی ڕژیم هەر بەم بۆنەوە دوو منداڵیان بە ناوەکانی “محەممەد مەحموودی” تەمەن ١٦ ساڵ و “محەممەد یووسفی” تەمەن ١٧ ساڵ دەستبەسەر کردبوو. جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ١٠ منداڵ و مێرمنداڵ لە جوانڕۆ بەهۆی دڵخۆشی لە دۆڕاندنی تیمی میللی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر قەتەر دەستبەسەرکراون و چارەنووسیان نادیارە.