فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی داڕمانی سەربانی یانەیەکی شەوانە لە دۆمێنیکەن
پێنجشەممە ۲۱-۰۱-۱۴۰۴   |  10-04-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ژمارەی قوربانیانی داڕمانی سەربانی یانەی شەوانەی “جت ست” لە شاری سانتۆدۆمێنیگۆ پایتەختی کۆماری دۆمێنیکەن، بۆ ١٨٤ کس بەرزبووەوە.
ئەم ڕووداوە ڕۆژی سێشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ و لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتێک ڕوویداوە. شایانی باسە، لەم ڕووداوەدا، زیاد لە ٢٠٠ کەسیش برینداربوون کە شۆناسی ٥٤ کەسیان ڕاگەیەندراوە و تەرمی ٢٨ کەس لە قوربانیانیش، ڕادەستی بنەماڵەکانیان کراوەتەوە.