بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی داڕمانی یانەیەکی شەوانە لە دۆمێنیکەن
هەینی ۲۲-۰۱-۱۴۰۴   |  11-04-2025

ڕۆژی پێجشه‌ممه ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، خوان مانوێل مێندێز، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندیی ئۆپه‌راسیۆنه خێراكان به ڕۆژنامه‌نووسانی وت، ژماره‌ی قوربانییانی یانه‌یه‌كی شه‌وانه له کۆماری دۆمێنیکەن بۆ ٢١٨ كه‌س به‌رز بووەتەوە.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، ١٨٩ كه‌سی دیكه‌یان له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه ڕووخاوه‌كه ڕزگار كردووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی كۆماره‌كه‌یان كردووه. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سەربانی یانه‌یه‌كی شه‌وانه له شاری سانتۆ دمێنیگۆی کۆماری دۆمێنیکەن داڕما و بەهۆیەوە ١٨٤ کەس گیانیان لەدەستدا و هەروەها، ١٦٠ کەسی دیکە بریندار بوون کە ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته كرابوون.