فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی شەڕی نێوان ئیسڕائیل و گرووپی تیرۆریستی حەماس
یەکشەممە ۲۴-۱۰-۱۴۰۲   |  14-01-2024

له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سەربە گرووپی تیرۆریستی حه‌ماس له‌ فه‌له‌ستین رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی كه‌رتی غه‌ززه‌ به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل گه‌یشتووەتە، ٢٣ هەزار و ٨٤٣ كه‌س.
ئەم ناوەندە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشتووەتە ٦٠ هەزار و ٣١٧ كه‌س و وێڕای ‌بوونی هه‌زاران ته‌رمی دیكه‌ی غه‌ز‌ه‌ییه‌كان له‌ ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌ ڕووخاوه‌كاندان. جێگای وەبیرهێنانەوەیە، رۆژی ١٥ی ڕەزبەری ئەمساڵ، چەکدارەکانی بزووتنەوەی تیرۆریستی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل و لەئەنجامی ئەم هێرشەدا زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ هاووڵاتیی ئیسرائیلی کوژران و سەدان کەسی دیکەش برینداربوون، هاوکات  ٢٤٠ هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لە لایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.