بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییانی زریانی سەرما و سۆڵ لە ئەمریکا
دوشەممە ۰۵-۱۰-۱۴۰۱   |  26-12-2022
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری یۆرۆنیووز، بە هۆی شەپۆلێکی توندی سەرما و سۆڵ کە لە چەند ڕۆژ لەمەوبەرەوە لە چەندین ناوچەی ئەمریکای باکوورەوە سەری هەڵداوە، بە دەیان کەس بە هۆی سەرمابردوویی گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هەتا ئێستا ٤٦ کەس لە ئەیالەتی نیۆیۆرکی ئەمریکا بە هۆی ئەم شەپۆلە سەرمایەوە گیانیان لەدەست داوە. هەروەها چوار کەس لە وڵاتی کانادا بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتوبووس لە پارێزگای بریتیش کۆلومبیای ئەم وڵاتە گیانیان لەدەست داوە. شایانی باسە، زۆربە قوربانییان لە کاتی رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەم شەپۆلە سەرمایە، تووشی سەرمابردوویی بوون و تەرمەکانیان لەناو ئۆتومبێلەکانیان دۆزراوەتەوە.