فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەرزبوونەوەی ژمارەی ژنانی دەستبەسەر کراو بۆ چوار کەس
سێشەممە ۲۱-۱۲-۱۴۰۳   |  11-03-2025

بەپێی ڕاپۆرته کان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لانیکەم چوار چالاکی مەدەنی و مافی ژنان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممە، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم “سۆهەیلا مەتاعی” چالاکی مەدەنی و چالاکی مافی ژنان و خەڵکی شاری سنەیان، دەستبەسەر کردووە. هەروەها لە هەمان ڕۆژدا “لەیلا پاشایی” خەڵکی شاری سەقز و چالاکی مافی ژنان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە، ئەم چالاکانە بە هۆی بەشداری کردنیان لە ڕێورەسی ڕێز گرتن لە ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن دەستبەسەر کراون.