بەرزبوونەوەی ژماڕەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ژاپۆن
شەممە ۱۶-۱۰-۱۴۰۲   |  06-01-2024
بەوتەی “فۆمییۆ کیشیدا” سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی دووشەممە ١١ی بەفرانبار لەم وڵاتە، بۆ زیاتر لە ١٠٠ کەس بەرزبووەتەوە.
ناوبراو هەروەها ڕاشیگەیاندووە، زیاتر لە ٢٠٠ کەس بێسەروشوێن بوون و زیاتر لە ٤٠٠ کەسیش برینداربوون. جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ڕۆژی دووشەممە ١١ی بەفرانبار، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧ و ٤ دەهۆمی ریختێر، ناوچەی “نۆتۆ” لە پارێزگای ئیشی کاوا لە ناوەندی وڵاتی ژاپۆن ڕوویدا کە بەهۆیەوە جگە لەوەیکە دیان خانووبەرە ڕووخاون و زیانێکی زۆری بە خەڵک گەیاند، بە سەدان کەسیش برینداربوون یاخود بێسەروشوێن بوون.