بەریوەچوونی کۆبوونەوەی نارەزایەتی کرێکارانی نەیشەکەری هەفت تەپە
پێنجشەممە ۱۰-۰۱-۱۴۰۲   |  30-03-2023
ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خاکەلێوە کۆمەلێک لە کرێکارانی شیرکەتی نەیشەکەری هەفت تەپە لە ناڕەزایەتی بە لەخوارەوە بوونی ئاستی حەقدەستەکانی پەسەندکراوی شۆرای بالای کاری ڕژیم و جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لە مۆحەوەتەی ئەم شیرکەتە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.
هەروەها لەم کۆبوونەوەدا بانگەوازێک بۆ بەرێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە رۆژی هەینی ١١ی خاکەلێوە لەلایەن کرێکارانی ئەم شیرکەتەوە دەرکرا.