ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بازاڕیانی شاره‌كانی شنۆ و خۆڕم ئاوا له چله‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی مانیان گرت و خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌نده‌رعه‌باس، سه‌قز، تاران و مه‌ریوان بۆ جارێكی دیكه دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی خۆبپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دووكان و بازاڕی شاره‌كانی شنۆ و خۆڕم ئاوا له چله‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی به ته‌واوی داخرابوو و هه‌ر چه‌ند ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌ی زۆریان له خه‌ڵك كردبوو به‌ڵام بازاڕیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
له لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵكی شۆرشگێری به‌نده‌رعه‌باس به دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” له بلواری ساحلی ئه‌و شاره ڕێپێوانیان كرد به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
خه‌ڵكی قاره‌مانی سه‌قز و مه‌ریوان بۆ جارێكی دیكه شه‌قامه‌كانی شاریان به كردنه‌وه‌ی ئاگر داخست و لاوانی سه‌قزی ناوه‌ندی پاڕازیتی پاركی لاله‌یان ئاگردا و له وێستگه‌ی مێترۆی تاران خه‌ڵكی ناڕازی دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.