بەرێوەچوونی دانیشتنی دادگای ئەسەد کەریمی لە شاری بۆکان
هەینی ۰۹-۱۰-۱۴۰۱   |  30-12-2022
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە دانیشتنی دادگای ئەسعەد کەریمی لە شاری بۆکان بەرێوەچووە و حوکمی چوار مانگ زیندان بەسەریدا سەپێنراوە.
ئەسعەد کەریمی کاسبکاری خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن دادگای ڕژیم لەم شارە بە تۆمەتی بەشداری کردن لە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکان بە ٤ مانگ زیندان و ٨٠ زەربە شەلاق و غەرامەکردنی ١٢٠ میلیۆن تمەن مەحکووم کراوە. شایانی باسە، ناوبراو لە رێکەوتی ١٠ی خەزەڵوەرەوە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە.