فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەرێوەچوونی لانیکەم ١٢ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارەکانی ئێران
سێشەممە ۲۱-۰۱-۱۴۰۳   |  09-04-2024

رۆژی دووشەممە ٢٠ی خاکەلێوە، ژمارەیەک لە کارمەندانی بێهزیستی ئۆستانی کوردوستان لە شارەکانی: سنە، مەریوان، بانە و دیواندەرە، گرووپێک لە پەرستاران لە شارەکانی: لامێرد، یاسووج و شیراز و کۆمەڵیک لە خانەنشینانی مۆخابرات لە بەردەم بیناکانی ئەم شیرکەتە لە شارەکانی: ئەهواز، تاران، ئەردەبیل، خۆرەم ئاوا و ڕەشت بە بەرێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خوازیاری پێراگەیشتنی خواست و داواکاریەکانیان بوون. هەروەها کۆمەلێک لە کرێکارانی کارخانەی سیمانی لۆردگان دەستیان لە کار کێشایەوە و مانیان گرت.