فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەرێوەچوونی مراسمی یەکێ مەی رۆژی جیهانی کریکار لە شاری بانە
یەکشەممە ۰۷-۰۲-۱۴۰۴   |  27-04-2025

رۆژی یەکشەممە ۷ی گۆڵان بە بەشداری جەمعێک لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و بەرابەری تەڵەب مراسمێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار بەڕێوە چو. سەرەتای مەراسمەکە بە سروودی ئەنترناسیونال سروودی هاوپشتی جیهانی چینی کریکار دەستی پێ کرد ،پاشان بۆ رێز گرتن لە یاد و خاترەی تەواوی ئەو کەسانەی لەرێگای ئازادی و سوسیالیسم دا گیانیان بەخت کردووە دەقیقەیەک بێ دەنگی راگەیەندرا.
دواتر یەکێک لەبەشداربووان لە سەر مێژوی رۆژی کرێکار ۆتارێکی پێشکەش کرد.پاشان بەشداربووێەکی دیکە لە سەر رۆژی کرێکار و بزووتنەوەی کرێکاری و دەسکەوتەکان و ئاستەنگەکانی وتارێکی بۆ ئامادابووان خوێندەوە.
لە بەشێکی دیکەی برنامەکە بە بەشداری تەواوی ئامادەبووان لە سەر تەوەری جۆراوجۆری ناوخۆی ئێران و منتەقە دیاڵۆگێک بەرێوەچوو.
بەرنامەکە بە بلاوکردنەوەی شیرینی لە ناو شایی و خۆشی ئامادەبووان کۆتایی پێ هات.