
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕەشەممە، سەرەڕای بەڕێوەچوونی ٢٨ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارەکانی ئێران، کۆمەڵێک لە کادری دەرمانی، شۆفیران و کرێکاران لە سێ شاری جیاوازیش، مانیان گرتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی نەوت و گازی گەچساران لە ١٠ بەشی جیاجیای ئەم دامەزراوەیە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی ئەهواز، شووش، کرماشان، شووشتەر، تاران و ڕەشت، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شارەکانی ئیسفەهان، شاهروود، ئەهواز و قائێمشار، کۆمەڵێک لە خاوەن گەمییەکان و خەڵکی قێشم، ژمارەیەک لە کارمەندانی زانکۆکان لە تاران، کۆمەڵێک لە کارمەندانی بەشی فریاکەوتن لە ڕەشت، کۆمەڵێک لە پەرەستارانی یەزد، کۆمەڵێک لە کرێکارانی پەیمانی مۆخابەراتی خۆراسانی ڕەزەوی، ژمارەیەک لە شۆفیرانی ماشین ئاڵاتی دەست بەسەرداگیراو لە تاران و ژمارەیەک لە بەشداربووانی تەرحی “مەسکەنی پڕۆژەی هێگمەتانە” لە تاران، بە بەڕێوەبردنی کۆبنەوەی ئێعتڕازی، خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.
لە لایەکی دیکەوە، ژمارەیەک لە کرێکارانی کارخانەی “ئۆکسید مەنێزیۆم”ی سەربیشە، کۆمەڵێک لە شۆفرانی میکسێڕ لە مەشهەد و ژمارەیەک لە پژیشکانی ژووری نەشتەرگەری نەخۆشخانەی ڕەزا لە تەورێز، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، لە چوونەوە سەرکارەکانیان خۆیان بواردووە و مانیان گرتووە.