فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەرێوە چوونی ئاکسیونی نارەزایەتی لە لە شاری (ژنیف) ی سویس
شەممە ۲۱-۰۳-۱۴۰۱   |  11-06-2022

رۆژی جومعە ٢٠ی جۆزەردان، لە ١١١هەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی جیهانی کار (ILO)، لە سەر بانگهێشتی چوار سەندیکای فەرانسەوی و بە پشیوانی دو سەندیکای سویسی، بۆ پشتیوانی لە کریکاران و مامۆستایانی ئیران، ئاکسیۆنیکی ناڕەزایەتی لەبەردەم ناوەندی رێکخراوی جیهانی کار بەرێوە چوو.
کۆمیتەی ڕێکخستنی ئاڵمان و سویسی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران وێڕای پشتیوانی کردن لەو بانگەوازە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەدا کرد.
هەروەها حیزبە چەپ و کۆمۆنیستەکان، ڕێکخراوە کرێکارییەکان و چالاکوانان و ئازادیخوازان لەو خۆپیشاندانەدا بەشدار بوون، کە هەموویان بڕیار و لێدوانەکانیان خوێندەوە.