فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەرێوە چوونی مانگرتنێکی گشتی لە شارەکانی ئێران و کوردستان
سێشەممە ۲۴-۰۸-۱۴۰۱   |  15-11-2022

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر لە زۆربەی شارەکانی ئێران و کوردستان، بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی سەرتاسەری ئێران لە دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی مانگرتنی گشتی بەڕێوە چوو و تەواوی بازاڕ و دووکانەکانەکان داخران. لە شارەکانی : “بۆکان، سەقز، بانە، شنۆ، سەردەشت، پیرانشار، دیواندەرە، مەهاباد، جوانڕۆ، سنە، کامیاران، پاوە، دێولان، کرمانشا، مەریوان، ڕەوانسەر، دێگولان، تیکاب، بیجار، ورمێ، و هەروەها شارەکانی رەشت، تەورێز، تاران، ئەراک، شیراز، مەرودەشت، گناوە، ئیسفەهان، گەرمسار، شاباد، و زۆربەی شارەکانی بۆ پاڵپشتی لە شۆڕشی سەرتاسەری خەلکی ئێران دژی رژیمی کۆماری ئیسلامی مانگرتنی گشتی بەڕێوە چوو و سەرجەم شوێنە گشتیی، دووکان و بازاڕەکانیان داخست.
خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان و ئێران بە داخستنی دووکان، بازاڕ و شوێنە گشتییەکان یەک دەنگ و یەکپارچە مانگرتنی گشتییان بەڕێوە برد و بەو شێوەیە ناڕەزایەتی خۆیان دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەربڕی.