فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەشداری نەکردنی خەڵکی بانە لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی قودس
هەینی ۲۵-۰۱-۱۴۰۲   |  14-04-2023

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە سایتی کۆمەڵە، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هەموو ساڵێک لە دوایین حەفتەی مانگی ڕەمەزان، ڕێۆڕەسمێک لەژێر ناوی “ڕۆژی جیهانی قودس” بەڕێوەدەبات.

بەپێی ئەم هەواڵە، ڕۆژی هەینی ٢٥ی خاکەلێوە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە شاری بانە بە ئامانجی بەڕێوەبردنی ئەم ڕێۆڕەسمە و بەلاڕێدا بردنی بیروڕای گشتی خەڵک، هەستا بە ئەنجام دانی ڕێپێوان لەمشارە کە لەگەڵ بێ بایخ بوونی ئەم ڕێوڕەسمە لە لایەن خەڵکەوە بەرەوڕوو بووەوە. شایانی باسە، لە حەشیمەتی ١٢٠ هەزار کەسی خەڵکی شاری بانە، تەنیا نزیکەی ٥٠٠ کەس لە دەستوپێوەندەکانی ڕژیم بەشداریان کردبوو.