فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەشێکی زۆر لە دارستانەکانی قەلای مەریوان لە ئاگردا سووتا
هەینی ۱۰-۰۴-۱۴۰۱   |  01-07-2022

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەڕ، لەلایەن کەسانی دژە ژینگە و دەستوپەیوەندییەکانی ڕێژیمەوە ئاگر بەر درایە دارستانەکانی قەڵای مەریوان لە پشت ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی ئەو شارە و زیانێکی زۆر وەبەر ژینگەی ئەو دارستانە کەوتووە.
ئەنجومەنی “سەوزی چیا” ڕایگەیاندووە کە ئاگرەکە لەلایەن ئەو ئەنجومەنە و ژینگەپارێزانی مەریوانەوە کۆنترۆڵ کراوە. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەشێکی زۆر لە دارستانەکانی کوردستان لەلایەن کەسانی هەلپەرست و سەر بە ڕێژیم بە مەبەستی جیاواز ئاگر دەدرێن و لەنێو دەبرێن.