بەندکراوێکی خەلکی سەقز لە زیندانی ناوەندی سنە لەسێدارە درا
سێشەممە ۳۱-۰۵-۱۴۰۲   |  22-08-2023
بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژ سزای سێدارەی شۆڕش مروەتی، بەندکراوی خەڵکی شاری سەقز لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا. ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی گەلاوێژ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی، بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانە گواسترابووەوە. شۆڕش مروەتی، ١٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە کاتی دزیکردنی چەکدارانەدا دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.