بەندکراوێکی خەڵکی شاری خۆی دوای ٣٢ مانگمانەوە لە زیندان هێشتا دادگایی نەکراوە
پێنجشەممە ۱۲-۱۲-۱۴۰۰   |  03-03-2022
بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شارۆچکەی کۆتۆل سەر بە شاری خۆی بە ناوی ”فیرووز موسالوو” کە ماوەی ٣٢ مانگە لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگیراوە، هێشتا دادگایی نەکراوە و لە مافی مەرەخەسیش بێبەری کراوە. شایانی باسە ناوبراو بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی ڕژیم دەسبەسەر کراوە.