بەندکراوێکی سیاسی بەر لێبوردن کەوت
شەممە ۰۱-۰۵-۱۴۰۱   |  23-07-2022
“سنوور تامار”ا بەندکراوی سیاسی خەڵکی کوردستانی تورکیا کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادی رژیمی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ١٠ ساڵ و ١ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕ،دوای تێپەڕاندنی ٢٢ مانگ لە ماوەی بەندکرانی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
“سنوور تامارا” بە بێ هیچ هۆکارێک، پاییزی ١٣٩٩ لە یەکێک لە گوندە سنوورییەکانی ورمێ بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و دوای ٦ مانگ دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی پادگانی ئەلمەهدی ورمێ و ئەشکەنجەیەکی زۆری جەستەیی و دەروونی مانگی ڕەشەممەی هەمان ساڵ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە.