ڕۆژی شەممە ٢٠ی خاکەلێوەی هۆشەنگ ڕەزایی بەندکراوی سیاسی خەڵکی نەهاوەند سەر بە پارێزگای هەمەدان دوای ئەوەی مانی لە خواردنی ڕاگەیاند، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەجەوە، بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراوەتەوە. ناوبراو بههۆی رێگری له ئازادی مهرجداری دهستی دایه مانگرتن.ڕێگری لە ئازادی مەرجداری هۆشەنگ ڕەزایی لە کاتێکدایە کە ناوبراو ١٢ ساڵ لە سزای ١٥ ساڵ بەندکرانەکەی تێپەڕاندووە و نەخۆشیی شەکرەشی هەیە.
ئەو بەندکراوە سیاسییە ساڵی (٢٠١١) لە دوو دانیشتنی لقی ٢٨ی دادگای بهناو شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر سەڵەواتی، بەبێ ئەوەی ئیزنی هەڵبژاردنی پارێزەری هەبێت بە تۆمەتی موحاربە، بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٨٨، هەڵگرتنی چەک و پەرێنەوە لە سنوور” بە ١٠ ساڵ زیندان و سێدارە سزا درا کە هیچ کات پێی ڕانەگەیندرا.
داوای پێداچوونەوە بە دۆسیەی هۆشەنگ ڕەزایی سالی (٢٠١٨) پەسەند کرا و دۆسیەکەی گەڕێنرایەوە بۆ لقی ٢٨ی دادگای بهناو شۆڕش و بە پێی ئەو سزایەی کە دەرکرا سزای ١٥ ساڵ و بە تۆمەتی ڕاگرتنی چەک سزای ٨ ساڵ و بە تۆمەتی بەزاندنی سنوور حوکمی ٢ ساڵ و سەرجەم سزای ٢٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە