فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەندیخانەی قزڵحیسار؛ گیانلەدەستدانی بەندکراوێکی مەحکووم بە ئێعدام بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی
پێنجشەممە ۲۸-۱۰-۱۴۰۲   |  18-01-2024

بەندکراوێکی خەڵکی شاری کۆیەشتی پارێزگای لوڕستان کە پێشتر سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج گیانی لەدەستدا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بەفرانبار، خاسموراد سەعیدی، تەمەن ٦٠ ساڵ و خەڵکی گوندی سەرتەرهانی ناوچەی گەڕاوەندی کۆیەشت، بەهۆی دواخستنی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لە بەندیخانەی قزڵحیسار گیانی لەدەستدا.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەرپرسانی بەندیخانەی قزڵحیسار هۆکاری مردنی ئەو بەندکراوەیان بە بنەماڵەکەی “جەڵتەی دڵ” ڕاگەیاندووە.
بەوتەی یەکێک لە نزیکەکانی ئەو بەندکراوە، خاسموراد سەعیدی، دوای ناجێگیر بوونی باری تەندروستی و لە حاڵێکدا کە پێویستی خێرای بە گواستنەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان بووە، لە بێهداری بەندیخانە ڕاگیرابوو.
شایەنی باسە کە، خاسموراد سەعیدی دوو ساڵ پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەرکرابوو و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.