فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕیتانیا و هاوپەیمانان ئاگری شەڕی ئۆکڕاین خۆش دەکەن
هەینی ۱۲-۰۱-۱۴۰۱   |  01-04-2022

به‌مه‌به‌ستی خۆشكردنی ئاگری شه‌ری ویرانكه‌ر وئیمپریالیستی ئوكراین، بریتانیا وهاوپیمانان له‌كۆبونه‌وه‌ك دا بڕیار ده‌ده‌ن كۆمه‌لێك چه‌كی پیشكه‌وتو رەوانه‌ی ئه‌و وه‌ڵاته‌ بكه‌ن. وەزیری بەرگری بەڕیتانیا وتی: “بەڕیتانیا و هاوپەیمانەکانی ڕێکەوتوون لەسەر رەوانە کردنی یارمەتی سەربازیی دیکە بۆ ئۆکراین تا ئەو وڵاتە بتوانێت بەرگری لە خۆی بکات دژی داگیرکارییەکەی ڕووسیا. “

واڵاس بەدوای میوانداریکردن لە ٣٥ هاوبەشی نێودەوڵەتی لەمیانەی دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیدا کە بە مەبەستی کۆکردنەوەی یارمەتییەکانە بۆ ئۆکراین بەرپا کرا وتی ” یارمەتی کوشندە ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکرێت.”

واڵاس وتی یارمەتییەکان سیستمی بەرگری ئاسمانی و کەنار دەریایی تیادا دەبێت و تۆپ هاوێژی مەودا درێژتر و تواناکانی بەرپەرچدانەوەی سیستمی بەرگری موشەکی و ئوتومبێلی زرێپۆش و هەروەها مەشقێکی فراوانتر و پشتیوانی لۆجیستیکی لەخۆدەگرێت.