فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوچوونی ڕێوەڕەسمی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن لە شاری سنە
هەینی ۱۷-۱۲-۱۴۰۳   |  07-03-2025

بەپێی هەواڵی گیشتوو، بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، ئەمڕۆ هەینی ١٧ی ڕەشەممە، کۆمەڵێکی بەرچاو لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یکسانی خواز و هەروەها چالاکانی مەدەنی شاری سنە، ڕێزیان لەم ڕۆژە شکۆدارە گرت.
لەم ڕێوڕەسمەدا، بەشداربووان بە وتنەوەی درووشم گەلێک لە داکۆکی لە مافی ژنان، خوێندنەوەی بەیانییە و پێشکەش کردنی پڕۆگرامی جۆراوجۆر، جەختیان لەسەر یەکسانی ڕەگەزی و نەمانی هەڵاواردن کردەوە. شایانی باسە، سەرەڕای ئاستنگی و کەندوکۆسپەکان، بەڕێوەبردنی ئەم ڕێوەڕەسمە، دەرخەری ئێرادەی ژنان و پیاوانی ئەمشارە بوو بۆ درێژەدان بە خەباتی یەکسانی خوازی و نەمانی هەڵاواردن. بەشداربووانی ئەم ڕێوڕەسمە، هەروەها لەسەر پێویستی وشیارکردنەوە، خەبات دژبە توندووتیژی لەدژی ژنان و کلتووری پیاوسالاری و پێکهێنانی هەلی یەکسان بۆ ژنان و پیاوان لەسەرجەم بوارەکانی، کۆمەڵایەتی و ئابووری جەختیان کردەوە.