فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی بەرینی هاووڵاتییانی ئیسڕائیلی بەمەبەستی ئازادکردنی دیلەکان
یەکشەممە ۲۶-۰۵-۱۴۰۴   |  17-08-2025

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤، شارەکانی ئیسڕائیل ببنە گۆڕەپانی خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی ئێعتڕازی بۆ ئازادکردنی دیلەکان لە دەستی حەماس.
شایانی باسە، ئەم خۆپیشاندانە لە چەندین شوێنی ئیسڕائیل بەڕێوەدەچێت کە بەراورد دەکرێ، گەورەترینیان لە شاری تێڵاڤیڤی پایتەخت بێ کە یەک میلێۆن کەس تێیدا بەشداری دەکەن. جێگای ئاماژەیە، لە کاتژمێرە سەرەتاکانی ئەمڕۆ یەکشەممە، مانگرتنی سەراسەری لە ئیسڕائیل بۆ پشتیوانی لە بنەماڵەی  دیلەکان کە دژی ئۆپڕاسیۆنی نیزامی سپای ئەم وڵاتە لە غەززەن، دەستی پێکردووە. ناڕازییان داوایان لە دەوڵەتی نێتانیاهوو کردووە کە بەجێگەی داگیرکردنی غەززە، ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەس و ئازادی دیلەکان بکات.