فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچونی خۆپێشاندانێکی بەرین لە فەڕانسە بۆ پشتیوانی لە ڕاپەرینی خەلکی ئێران
سێشەممە ۱۹-۰۷-۱۴۰۱   |  11-10-2022

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا خۆپێشاندانێکی بەرین بە بەشداریی هەزاران کەسیی خەڵک بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی جەماوەری لە شەقامەکانی ئێران و کوردستان بەڕیوە چوو.
خۆپێشاندانی ئەمجارەی شاری پاریس لە سەر بانگەوازی چەندین ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی ژنان، سەندیکای مافی کرێکاران، حیزبە چەپەکانی ئێران، کوردەکانی دانیشتووی فەڕانسە و ئەنجومەنی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی بەڕێوە چوو.
لەم خۆپێشاندانەدا، دروشمی دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکانی نێو شەقامەکانی ئێران درا کە بەرچاوترینیان دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” و هەروەها دروشمی “مەرگ بەر ستمگر چە شاە چە رهبر” بوون.
ئەم خۆپێشاندانە لە گۆڕەپانی “پلاس دێ فێت” دەستی پێ کرد و بە ڕێپێوانێک هەتا گۆڕەپانی “پلاس دێ لا ڕێپۆبلیک” واتە گۆڕەپانی کۆماری درێژەی کێشا و بە خوێندنەوەی چەندین وتار کۆتایی هات.