فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی ئاکسێۆنی ئێعتڕازی لە ئاڵمان دژبە ناردنەوەی پەناخوازانی ئەفغانستانی لە لایەن کۆماری ئیسلامی
یەکشەممە ۲۲-۰۴-۱۴۰۴   |  13-07-2025

ڕۆژی شەممە١٢ی ژوئیەی ٢٠٢٥، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیی دەربڕین دژی گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەناخوازانی ئەفغانستانی دانیشتووی ئێران بۆ وڵاتەکەیان بەڕێوەچوو.
ئەم گردبوونەوەیە بە ئامادە بوونی نوێنەرانی بەشێک لە حیزبەکان و رێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکان بەڕێوەچوو و بەشدار بووان بۆچوونەکانیان لە سەر بارودۆخی خراپی پەناخوازانی ئەفغانستانی لە ئێران و هەروەها دۆخی سیاسی ئەم وڵاتە باس کرد. ئامادەبووانی ئەم کۆبوونەوەیە بە ئاماژەدان بە گوشارەکان و سنووردانانەکان بۆ پەناخوازانی ئەفغانستان، ڕەخنەیان لەسیاسەتە سەرکوتگەرانەکانی کۆماری ئیسلامی لەئاست ئەم چینە گرت وخوازیاری ڕاگرتی دەرکردنی زۆرەملێی ئەفغانستانییەکان بوون.