فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی حەوت کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران
یەکشەممە ۲۸-۰۵-۱۴۰۳   |  18-08-2024

ڕۆی شەممە ٢٧ی گەلاوێژ، لانیکەم حەوت کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ئێعتڕازی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە پەرەستارانی نەخۆشخانەکان لە مەشهەد، شیراز، بووشێهر، یاسوج و ئەراک،  کۆمەڵێک لە موعەلیمانی خانەنشین کراو لە تاران و کۆمەڵێک لە فرهەنگیان لە شاری کورد، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە. شایانی باسە، پەرەستارانی ناڕازی مەشهەد، بە شێوەی هاوکات و جیاجیا لە دوو نەخۆشخانەی ئەمشارە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.