فارسی
2025 - 4 - 17 | پێنجشەممە 29ی خاکەلێوەی 1404

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی دادگایی کرانی مەجید دەریایی لە شنۆ
پێنجشەممە ۲۱-۰۱-۱۴۰۴   |  10-04-2025

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، مەجید دەریایی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی شنۆ کە بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکان بە “پڕوپاگەندە دژی نیزام” تۆمەتبار کرابوو، بانگی لقی یەکی دادیاریی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەمشارە کرا و سەبارەت بە تۆمەتی “چالاکیی تەبلیغی لە بەرژەوەندیی دژبەرانی نیزام” بەرگریی لە خۆی کرد.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەجید دەریایی پاش تێگەیاندنی لە تۆمەتەکەی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی کۆبونەوەکانی دادگا ئازاد کراوە. جێگای ئاماژەیە، شەوی ٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٦، “مەجید دەریایی”، بە تۆمەتی “چالاکیی سیاسیی یەکێک لە منداڵەکانی بە ناوی “ئاکام دەریایی” بە هێرش بۆ سەر ماڵەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و لە کۆتاییدا ڕۆژی ٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٧، مەجید دەریایی و پێنج هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شنۆ، سەرجەم بە ١٦ ساڵ و شەش مانگ بەندکران مەحکووم کران کە مەجید دەریایی بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان” بە دوو ساڵ بەندکران مەحکووم کرابوو.