بەڕێوەچوونی دادگایی کردنی ١٠ چالاکی ماموستایان لە سنە
سێشەممە ۲۰-۰۳-۱۴۰۴   |  10-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لانیکەم دە کەس لە مامۆستایان و چالاکانی بزووتنەوەی سنفی مامۆستایانی شاری سنە، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، لە لقی دووی دادگای کەیفەری سنە بە تۆمەتی “تێکدانی نەزمی گشتی” دادگایی کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، محەمەدڕەزا مورادی، موختار ئەسەدی، سێدغیاس نیعمەتی، رەزا تەهماسبی، مەجید کەریمی، سەلاح حاجی میرزایی، شەهریار نادری، ئارام ئیبراهیمی، سادق کەنعانی و بێهزاد قەوامی، دوای ئامادە بوونیان لە دادگا و پێڕاگەیاندنی تاوانەکانیان، بڕیارە حەفتەی داهاتوو بۆ دوایین جار لەم لقە ئامادە بن و حوکمی کۆتاییان پێ ڕابگەیەندرێت.