فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگی عەبدوڵڵا ڕەزایی
دوشەممە ۱۹-۰۳-۱۴۰۴   |  09-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کۆبوونەوەی دادگایی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی سەر “عەبدوڵڵا رەزایی”، چالاکی سنفی مامۆستایان و ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری کۆمەڵەی سنفی مامۆستایانی هەرسین، لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی کرماشان بەڕێوەچوو.
لەم کۆبوونەوەیەدا عەبدوڵڵا رەزایی ڕووبەڕووی تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام لە ڕێگای بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی نایاسایی” بووەتەوە و کۆتا بەرگریەکانی لە خۆیی پێشکەشی دادگا کردووە. پێشتر لە ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کۆبوونەوەی لێپرسینەوە لەم چالاکی سنفیە لە دادگای گشتی و شۆڕشی شاری هەرسین بەڕێوەچوبوو. ناوبراو دوای ڕوونکرانەوەی تۆمەتەکانی لە لایەن دادگا، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.